لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئاکپارتی 10یەمین پاکێجی دادوەریی پێشکەشی پەرلەمان کرد

پەرلەمانی تورکیا فۆتۆ

لڤین

فراکسیۆنی ئاکپارتی 10یەمین پاکێجی هەمواری یاسای سزادانی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد. کە چەند مانگێکە پارتی دەم داوای دەکات.

عەبدوڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پاکێجەکە هەموارکردنەوەی یاسای سزادان و هەشت یاسای دیکە لەخۆدەگرێت، پاکێجەکە لە 30 ماددە پێکهاتووە و لە لیژنەی داد گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هەموارکردنەوەی یاساکە بەجۆرێکە، دەرگا بەڕووی ئازادبوونی زیندانیکراوە پەککەوتنە و نەخۆشەکان دەکاتەوە، ئەوەش لە داواکارییە هەرە سەرەکییەکانی پارتی دەم بوو، وەک هەنگاوێک بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەی چەند مانگێکە بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی گوتیشى، لە چوارچێوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”، ئەگەر پێویست بکات، لە رۆژانی داهاتووشدا هەمواری دیکە ئامادە دەکەن.

لەگەڵ رۆژی چوارشەممە ئاکپارتی و پارتی دەم دوو کاتژمێر و 15 خولەک کۆبوونەوە و پارتی دەم داوای کرد ئەو کەسانەی پێش 23ـی تەمموزی 2023 تاوانیان کردووە، سود لەو هەموارە ببینین، بەڵام لە هەموارەکەدا ئەو کەسانە سوودمەند نابن کە ژمارەیان 40 هەزار کەسە.

ئاکپارتی گومانی هەیە ئەو کەسانەی لەسەر بزووتنەوەی خزمەت زیندانیکراون، سوود لەو دۆسییە وەربگرن، هەر بۆیە سەرەڕای داواکارییەکانی پارتی دەم، لە پاکێجەکەدا جێگەی نەکردووەتەوە. بەو جۆرەش قسەکردن لەسەر ئەو دۆسیە دەکەوێتە پایزی ئەمساڵ.

وەک گولەر ئاماژەی بۆ کردووە، ئامانجیان لە هەموارەکە، هێنانەئارای دادپەروەرییە لە جێبەجێکردنی یاسای سزادان و هاوکات رێگریکردنە لە تاوان و بەدیهێنانی ئاسایش کۆمەڵایەتی.

لە هەموارەکەدا 19 هەزار و 800 زیندانیکراو سوودمەند دەبن، کە بۆ دووەمجار تاوانیان کردووە و پاش بەسەربردنی سێ لەسەر چواری سزاکەیان لە زیندان، بە مەرج ئازاد دەکرێن، ژنان و منداڵان سوود لە هەموارەکە وەردەگرن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks