لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەڕەشەکانی بارزانی و کچەکەی سامی

Screenshot

بارزانی وتی:قبوڵی ناکەم و تەیف سامیش وتی :قبوڵی مەکە و جادە تەختە و بیڵێ نەک ئەم مانگە تەنانەت تا ساڵی داهاتووش باسی مووچە مەکە .

زۆرجار بارزانی وتویەتی :قبوڵی ناکەم و هەموو جارێکیش دەست بەتاڵ لێیدەرچووە! بارزانی تەنها بۆ ناوخۆی کوردستان دەتوانێ، قبوڵی نەکات دەنا هەڕەشەکانی لە قوشتەپە تێناپەڕن .

دەنا هەموو لایەک دەزانن پێگەی بارزانی لە سەنگی ناوچەکە دا چەندە؟!
بێگومان ئەو دەتوانێ پەرلەمان داخات و هەژماری من بسەپێنێ و گزیبکات و خەڵک بکوژێ و گەندەڵی بکات بەڵام هەرگیز ناتوانێ لە پردێ ناوی مارکتێک بگۆڕێ .
ئێستا بەغداد زۆر لاوازە و بەڕەکەی دڕاوە و پاشاکەی لە ژێر هەڕەشەی ئەمریکادایە بەڵام، بۆ هیچ هەڕەشەیەکی ئەو تەیف سامی شان بە عەباوە هەڵناتەکێنێ .

دواکەوتنی ئەمجارەی مووچە و نەناردنی لە ئەستۆی قبوڵی ناکەمی جەنابی بارزانیدایە ،ئەگەر سەرکەوتوو نەبێ لە جێبەجێکردنی هەڕەشەکەیدا شکۆی جارێکی دی دێتەوە سەر ساجی عەلی.
بۆیە پێوویستە پارتی لە پێناو شکۆی سەرۆکەکەیدا نەک لە پێناو قووتی خەڵکدا هەموو خۆچەماندنێک بۆ تەیف و سودانی ئەنجامبدات و مووچە بێنێت .
ئەگەر گرێبەستەکانی ئەمریکا هێندە مەزنن و مەسرور پێی مەسرورە و حاشییەکانی بارەگا سەمای گەمژێتی بۆ دەکەن دەبا لوتف بکات و بڕێک لە کەرامەتی سیاسی خۆی بخاتە گەڕ و مووچەکە بێنێت .

زۆر لە مێژە وتوومە ،پارتی لە هەرێم شێرە و لە بەغداد شێرە بەفرینەیە !!

هەرچەندە بڕواناکەم بارزانی باوک هێندە بێتفاقی سیاسی بێت و لە بەردەم تەیفی کچی سامیدا بچەمێت !چاوەڕێدەبین مووچە دێت یان جارێکی دی بە چرپەوە تەکلیف دەکەین تا بەغداد لوتف بنوێنێ و گیرفانی مووچەخۆران گەرمبکاتەوە!!!!!

ئەحمەد میرە

١١١١١
ئەحمەد میرە
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks