لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕاپەڕین و کوشتنی شۆڕشگێڕە ساخـتەکان

n copy

بۆ ڕاپەڕین .کەمێک لە دونیایی (غاندی)یەوە بۆ نیشتمان و سیاسیەکانی دەڕوانم ،کاتێک لێیدەپرسن :مرۆڤ چ کاتێک شەرەفمەندی لە دەستدەدات ،لە وەڵامدا دەڵێت:کاتێک لە خێروبێری وڵاتەکەی دەخوات و لایەنداری بۆ وڵاتێکی دی هەیە.

لە ئێستادا سیاسیەکانی وڵاتی ئێمە لە مجۆرەن و لە وڵات دەخۆن و لە پێناوی وڵاتێکی تردا تێدەکۆشن .هەر بۆیە دەڵێت: زۆر کەس لە دەوری دەسەڵاتن بەڵام دەوری نیشتمان زۆر چۆڵە.

ببینن سیاسیەکان بە چ جۆرێک کوردستانیان تەنها خستووە و کردوویانە بە باڵندەیەکی باڵ شکاوی نەخۆش.

ئەمجۆرە ڕەفتارەیە ،غاندی پێیوایە لەم کاتانەدا کوشتنی شۆڕشگێڕە درۆزنەکان بەجێیە بەڵام شۆڕش هەر خۆی جوانە. ڕاپەڕین هەرە جوانی سیاسەت و خەبات بوو ،کەچی شۆڕشگێڕە ساختەکان شێواندیان و بەهاکانیان لێدزی.

(غاندی)وتی:حەوت شت مرۆڤ وێران دەکەن ،سیاسەتی بێ پرانسیپ وشۆڕشی بێکردار وچێژی بێ ویژدان و پەرستشی بێ قوربانی و بازرگانی دوور لە ڕەوشت و مەعریفەی بێ بەهاو دواجاریش زانست بەبێ بەها مرۆییەکان.

دەپرسم لەم وڵاتەی ئێمەدا کام لە ئەو شتانەی غاندی مەزن باسیاندەکات بەهاو پێگەیان ماوە ، بێگومان هەزاران جار نەخێر.

لە ئێستادا کوردستان دوای ڕاپەڕین وەک شێرکۆی مەزن وێنای دەکات ،پیاوێکی گرژ و مۆنە و بە غرورێکی زۆرەوە لە هەموان دەڕوانێت

 

ئەحمەد میرە

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks