لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

شیروان و وڵاتفرۆشی!

شیروان و وڵات فرۆشی! site

ئەگەر باجی هەڕەشە کردنێکی وەهمی ٥٤ مانگ زیندانیکردن بێت، دەبێت سزای تیرۆرکردنی سەدان کەس و چەندین ڕۆژنامەنووس چە ند بێت ؟!

دەبێت سزای دزین و تاڵانی و شەڕی ناوخۆ و سیویەکی ئاب و شەنگال و برسیکردن و گەندەڵی و سیخوریکردن و بانگهێشتنکردنی سوپای بێگانە بۆ سەر خاکی وڵات چەند بێت؟

حیزبێک هیچ شتێک بە جوانییەکانی وڵات و ئازادیی وتن و سیستەمی حوکمڕانی ڕاستەقینە نایبەستێتەوە و کەچی بڕیاری زیندانیکردنی شیروان ساڵ دوای ساڵ زیاد دەکات.

حیزبێک تەنها بۆ دزین لەم وڵاتە بێت و بۆ خۆشییەکانی لە جێگەی تر بێت ،شایانی ڕێزگرتن نییە و پێویستە زۆر بە توندی و ڕوونی تیری توند و ڕقی نیشتیمان لە دڵی بدرێت !

حیزبێک هیچ ڕێگەیەک نەیباتەوە ناو ماڵی نیشتیمان تەنها بۆ لێدان و لۆمەکردن گونجاوە.

نازانم بۆ پارتی لە کوردبوون و ئازادیی مرۆڤ و شکۆمەندیی تێناگات؟

بۆ نازانێت زیندانیکردنی شیروان چەندە بە بەهێزی بزمار لە تابوتی نادیموکراسیی پارتی دەدات و زۆرتر ڕەشتری دەکات

ئەحمەد میرە

لڤین پرێس
Scroll to Top