لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەرێ کوردایەتی بەمجۆرەیە؟

wtar site copy

پێشوازیکردن لە دژە کوردەکان و زیندانیکردنی کوردە ڕەسەنەکان کوردایەتییە؟!

ئەرێ غاندی و گیڤارا و عومەر موختاریش بەمجۆرە نیشتیمانی بوون و ڕابەرایەتی گەلەکەی خۆیان کردووە ؟!

بە ڕاستی ئەم کوردایەتییەی پارتی دەیکات ئەنتیکە و قسەی شێتانەیە !! پڕە لە گاڵتەکردن بە خۆی و مێژووەکەی و دواتریش تاوانێکە بەرامبەر هەموو پیرۆزییەکانی ئەم نەتەوەیە .

ڕۆژێک سوپای تورک دێنێت و ڕۆژێک دژی ڕۆژئاوا هەموو کارێکی خراپ ئەنجامدەدات و شەوێک فەڕشی سوور بۆ ئەکتەرێکی لات و ڕەش ڕادەخات و بەیانییەکەی قاوەیەکی تاڵ لەگەڵ نووسەرێکی ڕەزا گران دەخواتەوە و هەرکاتێکیش حەزبکات گەنجانی وڵات دەکاتە زیندانەوە و خەویش بە ئەوەوە دەبینێت سلێمانی ببێتە شاری خوێن و هەزاران فیعلی تر.

ئەگەر کوردایەتی ئەم کارانەیە دەکرێت پارتی پێمان بڵێت خیانە ت ونیشتیمان هەراجکردن کامەیە ؟!

 

ئەحمەد میرە

١١١١١
ئەحمەد میرە
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks