لەناو دابونەریتی گەلەمەزنەکاندا،نان وخوێ ئاماژەن بۆ وەفاداریی ،بەڵام لە کلتووریی سیاسیدا هەر کەسێک نانی پاشا بخوات دەبێت لەسەری بدرێت.
لە کۆندا وتراوە :لە هەر وڵاتێکدا هەژارێکت بینی دڵنیابە سەرۆکەکەی نانەکەی دزیوە .
دەپرسم لەم وڵاتەدا کێ نانی ئەم هەموو هەژارەی دزیوە؟
ئایا سەرۆک نازانێت ،ئێمە ملیارەها نانی گەرم و کولێرەی ئازادیمان لێدزراوەو یان نازانێت کە نان پێش ئەخلاق و بەهاکان دەکەوێت؟
ئایا سەرۆک نازانێت ئەم هەموو خۆپیشاندان و مانگرتن و هەرایە لەسەر نان و ئازادیی دزراوە؟
دەبێت سەرۆک بزانێت تەنها مرۆڤە ڕەسەنەکان لە بەهای نان تێدەگەن و ئەوانەی بۆ پەیداکردنی نانێک ژیان و جەستەیان ئاوێتەی ئارەقی ماندوویەتی دەبێت و ئەوانە ی دەزانن چێژی نانێکی خۆماڵی زۆر خۆشترە لە پاقلاوەی دوژمنەکانی ،بەڵام سەرۆک چونکە نانی خۆماڵی ناخوات هەرگیز لە ئەو چێژە ناوازە تێناگات.
هەربۆیە پرۆژەی خێرییەکەی جگە لە ئابڕووچوونێکی دی بەڕێوەبردن هیچی تر نییە چونکە دزی گەورەی نانی هەژاران لە کوردستاندا دیارە.
ئەحمەد میرە

ئەحمەد میرە
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link