لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئیڤی دیڤرین: کۆتایی بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەهێنین

Capture

لڤین

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی جەنگەکەمان بۆسەر ئێران، کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەکانی لەناوبردنی ئیسرائیل، دەشڵێت، هەرکاتێک ئەو ئامانجەمان بەدەستهێنا، بۆ جەماوەری ئاشکرادەکەین.

ئيڤی دیڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئامانجێکی دیکەی جەنگەکەمان لەگەڵ ئێران، کۆتاییهێنانە بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران.

گوتیشی، کاردەکەین بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەمان و هەرکاتێک ئەو ئەرکەمان کۆتاییپێهێنا، جەماوەرەکەمان ئاگاداردەکەینەوە.

گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هەوڵ بۆ گەیشتن بە سەکۆ موشەکییەکانی ئێران دەدەن و هەرکەسێک دانیشتووانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج، باجێکی گەورە دەدات.

ئیڤی دیڤری شێوازی هێرشکردنەسەر کەناڵی فەرمیی ئێرانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە رێگەی درۆنەوە فڕۆکەخانەی تاران و بارەگای کەناڵی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە بەمەبەستی سەربازیی بەکارهێنراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks