لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلى حەمەساڵح: عێراقیش تاوانبارە

ali hama salih x

لڤین

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، بەرپرسانى عێراق لەبرى سزاى ئەوەى سزاى بەرپرسانى هەرێم بدەن، سزاى مووچەخۆر دەدەن.

عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە نووسینێکدا لەژێر ناوى “عێراقیش تاوانبارە” رایگەیاند، وەزیرى دارایى عێراق دەڵێت داهاتی نەوت و ناوخۆ نەگەڕاوەتەوە، لەسەر ئەوە لەبری سزای بەرپرسانی هەرێم بدەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر، لەبری راگرتنی نەوتی تانکەر، هاتوون سزای مووچەخۆرێک دەدەن، کە چەندین ساڵە قوربانییە.

وتیشى، ئەوان بە دەسەڵاتداران دەڵێن “لە بازرگانیی نەوت و قاچاخی و بردنی پارەی هەرێم بەردەوام بن و نەینێرنەوە بۆ عێراق، ئێمەش سزای مووچەخۆران دەدەین”.

عەلى حەمەساڵح دەشپرسێت، ئایا ئەگەر ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسڕە کێشە بۆ نەوتی بەسڕە دروستبکات، سزای مووچەخۆری بەسڕە دەدەن؟! بەدڵنیایی نەخێر.

باس لەوەشدەکات، ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت، دۆخی نوێ لە پێشە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks