لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

نەتەنیاهۆ بە پێشنیارەكەی ئەمریكا بۆ ئاگربەست لە غەززە رازی بوو

AP scaled

لڤین

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیارە نوێكەی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئاگربەست لە غەززە رازی بوەو بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، دیراسەی پێشنیارەكە دەكەن.

بەپێی میدیای ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە، بە كەسوكاری بارمتە ئیسرائیلییەكانی وتوە، تەلئەبیب رازی بوە بە پێشنیارێكی نوێی ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئاگربەست لە غەززە.

پێشتریش بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشنیارە نوێكەیان لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێگەیشتوەو بە بەرپرسیارێتییەوە دیراسەی دەكەن.

بە گوێرەی پلانەکەی ویتکۆف، بۆ ماوەی 60 رۆژ شەڕ رادەگیرێت و لە رۆژانی یەکەم و حەوتەمی ئاگربەستدا، حەماس 10 بارمتەی زیندو و تەرمی 18 كەس، رادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، بە یارمەتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و خاچی سوری نێودەوڵەتی دەست بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە دەکرێت.

هەر بەگوێرەی پێشنیارەكە ئیسرائیل لە یەکەم رۆژەوە، هەمو هێرش و جموجوڵێکی سەربازی لە کەرتی غەززە رادەگرێت.

 بەگوێرەی رەشنوسی پێشنیارەكەی ویتكۆف كە لەلایەن كەناڵی عەرەبییەوە بڵاوكراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جددییە لەسەر پابەندكردنی لایەنەكان بە ئاگربەست و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێككەوتنەكە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی پێشنیارەكە لە رۆژی دەیەمی ئاگربەستەکەدا، حەماس زانیاریی تەواوی بارمتەکانی دیکە ئاشکرا دەکات.

لڤین پرێس
Scroll to Top