لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کارەبای سلێمانی: 14 گەڕەک و چوار سیتی کارەبایان بووە بەردەوام

n x

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 14 گەڕەک و چوار سیتی لەو شارە، کرایە 24 کاتژمێری.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست لڤین کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئەم 14 گەڕەکانەی شاری سلێمانی دابینکرا (کازیوە یەک و دوو، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارە بەرزە، تووی مەلیک، عەلی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان ، ئیسڵاح، ئیبراهیم ئەحمەد – نزیک مزگەوتی بەهەشت، سەرکارێز – پشت ئامادەیی سلێمانیی کچان).

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئەم چوار سیتییەش دابینکرا (گۆیژە سیتی، شاری خەونەکان، شاری دایک و گوندی ئەڵمانیی سێ).

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، “لەم قۆناغەدا، 25 هەزار و 813 هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان دەبێت، کە لە 23 هەزار و 733 هاوبەشی ماڵان و دوو هەزار و 80 هاوبەشی بازرگانی، پێکهاتووە).

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks