لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی لە کێڵگەیەکى کشتوکاڵى حەوت کرێکار برینداربوون

kurdistan x

لڤین

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە، حەوت کرێکار لە کاتی کاردا لە سنووری قەزای پێنجوێن بریندار بوون، قایمقامى قەزاکە دەڵێت، دوو لە بریندارەکان دۆخیان باش نەبووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانى سلێمانی کراون.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر هەشتى بەیانی ئەمڕۆ بووە، لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە نزیک گوندى کێلو لە پێنجوێن.

قایمقامى پێنجوێن دەشڵێ، بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە دوو کەسیان رەوانەی نەخۆشخانەکانى سلێمانی کراون.

دەشڵێ، پێنج لە بریندارەکان دۆخیان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستیان باشە.

کرێکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی بوون، قایمقامى پێنجوێن گوتیشی، بریندارەکان خەڵکی سنووری شارەزوور و قەزای سەیدسادقن لە پارێزگای سلێمانی.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks