
راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە
لڤین بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر هاوسەرەكەی خۆی كوشت، لەلایەن هێزەكانییانەوە دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ” بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، خ، ش)مان دەستگیركرد، كە دوێنێ شەممە لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر، هاوسەرەكەی كوشتووە”.