لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دەستەى مافى مرۆڤ: بڕینى قووتى خەڵک تاوانێکى گەورەیە

mucha x

لڤین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە بەهەر بیانوویەک بێت پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی-یە کە نابێت بابەتی مووچە تێکەڵی کێشە و پرسە سیاسییەکان بکرێت.

دەشڵێت، “بڕینی قوتی خەڵک کە مافی خۆیانە بۆ ژیانکردن، تاوانێکی گەورەیە، ئەوە جگە لەوەی مووچەخۆران تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات و کاریگەریی گەورە لە بازاڕ و کاسپیی هاوڵاتییان دەکات”.

دەستەى مافى مرۆڤ راشیگەیاند، لەکاتێکدا چەند رۆژێک ماوە بۆ جەژنی قوربان، لەبری ئەوەی بەغداد زووتر مووچە بنێرێت تاوەکو خەڵک بۆ جەژن پێداویستیەکانیان دابینبکەن، کەچی بڕیاری نەناردنی موچەیان دا و مووچەخۆرانیان هەناسەسارد کرد.

دووپاتیشیدەکاتەوە، تێکەڵکردنی مووچەی هاوڵاتییان بەهەر پرسێکی دیکە، کارێکی رێگەپێنەدرا و نادەستوورییە.

داواش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات هەرچی زووە مووچەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و، بۆ چارەسەری کێشەکانیش هەوڵبدەن بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن و پشتبەستن بە دەستوور و رێککەوتنەکان.

دەستەکە داواش لە بەرپرسان و نوێنەرانی کوردستان لە بەغداد دەکات هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی و دەستووری بگرنەبەر بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچە پێش جەژن، چونکە چیتر فەرمانبەران بەرگەی ئەو سزایانە ناگرن کە بەرامبەریان دەکرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks