لەبارەی شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی هیوا ڕوونکردنەوە دەدرێت
لڤین:
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی هیوا، محەمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، دوای دو كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری فراكسیۆنی هاوپەیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە یەكێكیان نوێنەری یەكگرتویش ئامادەی بوە، ڕایگەیاندووە، ”كۆمەڵی دادگەری ئامادەیی خۆی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی هیوا راگەیاندوە، بەڵام “رۆژى ( ١٥ / ٤ / ٢٠٢١ ) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كه، به كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، كه زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ساز نییه‌و هۆكاره‌كانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن.”
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، “هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێكى نهزۆكى چه‌واشه‌كارانه‌یه بۆ له‌كه‌داركردنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى”.
دەقی رونكردنەوەكە…
هاوپه‌یمانی بڕیارێكى سیاسییه‌و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دروستى ناكات
سه‌باره‌ت به دروستكردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، قسه ده‌كرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه كە:
كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له كۆبونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و كۆبونه‌وه‌ى گشتى، له (11/4/2021)، بڕیاریدا كه ئاماده‌یى خۆى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ربڕێت و لیژنهیهكیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشك كرد، لیژنه‌كه له ڕۆژى (12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریكراوى فراكسیۆنى هیوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه كۆبویه‌وه به‌ڕونى هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، كه ئاماده‌یه بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، ڕۆژى دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر كرا، كه نوێنه‌رى یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ به‌شداربون و كۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبو كه ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه له بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوى هه‌ردولا كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه، به كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، كه زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ساز نییه‌و هۆكاره‌كانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن.
بۆیه هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێكى نهزۆكى چه‌واشه‌كارانه‌یه بۆ له‌كه‌داركردنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونكه جه‌ماوه‌رى كوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵن له داكۆكى لە چاكسازى و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌كڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه داكۆكى له مافى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
محمد حكیم جبار
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21