ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ئەو هاووڵاتیانەی لە هیندیستان دەگەڕێنەوە ئاشکراکرا

لڤین:

دوای بڵاوبونەوەی زنجیرەیەكی نوێی كۆرۆنا لە وڵاتەی هیندستان كە بەشێوەیەكی مەترسیدار تەشەنەدەكات، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج رێكاری خۆپارێزی بۆ ئەو هاوڵاتیانە ئاشكراكرد كە لەو وڵاتەوە دەگەڕێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  لە نوسراوێكدا كە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە ) ی كردوە، تێیدا هاتووە، ” ئاماژە بە نوسراوی حکومەتی فیدراڵ / فەرمانگەی تەندروستی گشتی کراوە و داوای كردوە ئەم پێنج رێكارە بۆ ئەو هاوڵاتیانە بگیرێنەبەر كە لە هیندستانەوە دەگەڕێنەوە.

ڕێکارەکان:.

١- کەرەنتیكردنی ئەو كەسانەی بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەو وڵاتەوە دێن بۆ ماوەی 14 رۆژ لەگەڵ ئەنجامدانی پكشنینی پی سی ئاڕ بۆ هەر هاوڵاتییەك.

٢ – جیاكردنەوەی كەسانی توشبوی سەلمێنراو بە پشكنین لەو دەزگا تەندروستیانەی كە تایبەتن بە كەرەنتینكردن لەگەڵ گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و چارەسەر بەپێی پێویست و بەگوێرەی پرۆتۆكۆلەكان.

٣ – وەرگرتنی پشكنینی دوەمی پی ئاڕ سی بۆ كەرەنتینكراوەكان پاش تێپەڕبونی حەوت رۆژ لە پكشنینی نێگەتیفی یەكەم.

٤- ئەگەر هاتو پشكنینی دوەمیش نێگەتیف بو، ئەو كەسانە لە ماڵی بۆ هەفتەی سێیەم كەرەنتین دەكرێن و چاودێری دەكرێن لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە بەپێی شوێنی خۆیان.

٥- نمونەیەكی پشكنین وەردەگیرێت لە كۆتایی ماوەی كەرەنتین لە ماڵەوە لەگەڵ وەرگرتنی رێكارەكانی خۆپارێزی و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button