کۆمەڵ لەبارەی هاوپەیمانی هیوا روونکردنەوە دەدات

لڤین:
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دروستکردنی هاوپه‌یمانی هیوا بۆ هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە رایگەیاند ئەوان ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لەو هاوپەیمانێتیە بەڵام هاوپەیمانێتییەکە دروست نەبووە.
محەمەد حەکیم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە روونکردنەوەیەکدا سه‌باره‌ت به دروستکردنی هاوپه‌یمانی هیوا، دەڵێت “بۆ مه‌رامی کەسی و لێدان له کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، قسه ده‌کرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵا و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، له 11/4/2021، بڕیاریدا ئاماده‌یی خۆی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی هیوا ده‌ربڕێت و لیژنه‌یه‌کیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشک کرد”.
ئەو راشیگەیاندووە: لیژنه‌کەی کۆمەڵ له ڕۆژی 12/4/2021 له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری دیاریکراوی فراکسیۆنی هیوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که کۆبوه‌وه به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵیان پێڕاگه‌یاندن، که ئاماده‌یه بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که.
حەکیم دەشڵێت، ڕۆژی دواتر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکە کرا، که نوێنه‌ری یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ به‌شداربوون و کۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاندبوو.
ئەو دەڵیت لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە لاریان نیه له بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوش هه‌بن، بەڵام ڕۆژی 15/4/2021 نوێنه‌ری فراکسیۆنی هیوا بۆ گفتوگۆکانی دروستکردنی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که، به کۆمه‌ڵی ڕاگه‌یاندووە “زه‌مینه‌ی دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که ساز نییه و هۆکاره‌کانیش لای به‌ڕێزیانن و ئاگاداری هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی کۆمه‌ڵن”.