پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای عێراق ئاماژه به بارانی به‌خوڕ ده‌كه‌ن
لڤین
پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای عێراق ئاماژه به نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و ئه‌گه‌ری بارانبارین ده‌كه‌ن، هاوكات به پێی پێشبینییه‌كان، ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كه‌شوهه‌وا باراناوی ده‌بێت.
ڕاپۆرته‌كانی ڕوانگه‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ور له ڕۆژی شه‌ممه 6ـی نیسانی 2024، له پارێزگاكانی باكوور دروست ده‌بێت و ئێوارهكهیشی بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق درێژ ده‌بێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕوانگه‌ی كه‌شوهه‌وا، ئه‌م شه‌و ئه‌گه‌ری باران له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار هه‌یه.
ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، باران بارین سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ته‌واوی پارێزگا و ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه، كه له هه‌ندێك كاتدا برووسكهیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ئه‌و ڕاپۆرتانه پێشبینییان كردووه، ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، بارانی به‌لێزمه ببارێت و ههورهبرووسكهیشی له‌گه‌ڵدا بێت.
له‌لای دیكه‌وه ڕاپۆرته جیهانییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ڕۆژانی جه‌ژن كه‌شوهه‌وای عێراق ناجێگیر ده‌بێت و هۆشداری ده‌ده‌ن له دروستبوونی لافاو و ئاڵۆزبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا.
هاوكات سادق عەتیە، شارەزای كەشناسیی عێراقی لە پێگەی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، بارانی بەخوڕ سبەی یەكشەممه تا درەنگانی شەو لە “بەغداد، دیالە، سەڵاحەددین، میسان و زیقار” دەبارێت.
سادق عەتیە ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، سبەی یه‌كشه‌ممه تا درەنگانی شەو لە پێنج پارێزگای عێراق باران دەبارێت و بە پێی نەخشەی پێشبینیكراویش، ئه‌و بارانه هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.