روداوێكی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌سی لێكهوتهوه
لڤین:
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-به‌غدا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك- به‌غدا له‌نزیك ناحیه‌ی عوزێم روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان پێنج ئۆتۆمبێل رویداوه.
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی ئه‌و پێنج ئۆتۆمبێله سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه بریندار بون، باری باری ته‌ندروستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره و سه‌رجه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له له‌ناحیه‌ی عوزێم گواستراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، تیمه‌كانی هاتوچۆ له شوێنی روداوه‌كه هێڵكاریان ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ دیاریكردنی شۆفێری خه‌تاباری ئه‌و روداوه به‌رده‌وامه.