پەروەردە سەبارەت بە پشووی رۆژانی شەممەى قوتابخانەكان روونكردنەوە دەدات
لڤین:
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە رۆژانی شەممە لە قوتابخانەكاندا كرابێتە پشووی فەرمی.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رەتیكردۆتەوە كە رۆژانی شەممە كرابێتە پشوو و بەشەوانەكان خرابێتنە رۆژەكانی دیكەوە، بەڵكو ئەو رۆژە وەك رۆژانی دیكە دەوام دەبێت و هەواڵەکەی بە ساختە لە قەڵەم داوە.
روونكردنەوەكەی پەروەردە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵی پشووی رۆژی شەممە بڵاوكرایەوە.