وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرش بۆ سەر هەولێر نەشتەرگەرییەکی بچووک بوو ئامانجەکەشی پێکا
لڤین:
خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە قسەکانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هۆشداریی دەدەینە دۆستانمان لە عێراق کە وشیاری سنوورە جوگرافییەکان و وڵاتەکەیان بن تا لە وڵاتەکەیان لە دژی وڵاتانی دۆستیان وەکو ئێران کەڵک وەرنەگیردرێت.
ناوبراو زیادی کرد: لێرەوە چەندین جار هۆشدارییم داوە، هێرش بۆ سەر هەولێر نەشتەرگەرییەکی بچووک بوو کە ئامانجەکەشی پێکا.