کۆیە.. شۆفێرێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌شێلێت و گیان له ده‌ستده‌دات
لڤین:
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی كۆیه رایگه‌یاند، له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا، له‌نزیك گوندی حاجی قه‌ڵا، شۆفێرێك بەهەڵە به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی شێلا و به‌و هۆیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه – دوكان نزیك گوندی حاجی قه‌ڵا، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا، له ناو باخچه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان، هاوڵاتیه‌كی شێلا و به‌وهۆیه‌وه هاوڵاتیه‌كه كۆتایی به‌ژیانی هات كه هاوسه‌ری خۆیه‌تی.