وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: لەگەڵ ئێراندا نزیکبووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا و ئێران نزیکبوونەتەوە لەوەی سەرلەنەوێ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 زیندووبکەنەوە.

نێد پرایس گوتی ئێمە نزیکین لە شیانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بەڵام هێشتا پێی نەگەیشتووین.

دەشڵێت لەو بڕوایەداین کە شیانی هەیە بابەتەکانی تریش یەکلابکەینەوە.

لەلایەکی ترەوە هەر لە ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمەریکا و زلهیزە جیهانییەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی2015 هێشتا دوو لە کێشەکان بە چارەسەرنەکراویی ماونەتەوە.

ئێران لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنە ناوکییە خەریکی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕووسیا و چین و بە شێوەی ناراستەوخۆش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button