هەپەگە: ئامادەین بۆشەڕی داعش و تورکیا بێبەری نییە لەو هێرشانەی داعش

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بێت و ڕێگەیان پێبدرێت،ئامادەن بۆ شەڕی چەکدارانی داعش و ڕاشیدەگەیەننن تورکیا بەدەر نییە لە هێرشەکانی داعش.

سەردار یەكتاش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە سەبارەت بە هێرشەكانی داعش بۆسەر هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی فورات نیوزی راگەیاند: لە دەروروبەری كەركوك جموجوڵی داعش هەیە و گۆڕدراوە بۆ هێرشكردن، خەڵكی مەدەنیی و پێشمەرگە شەهید دەبێت، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی باشوور دەكەین.

دەشڵێت: داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی ئازادیی كوردەوە تێكشكێنراوە، ئێستا دووبارە هێرشەكانیان بۆسەر گەلەکەمان زیاتر نیگەرانمان دەكات.

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە كەركوك، وتی: ئەو جموجوڵ و سەرهەڵدانەوەیە ئەنجامی پیلانێكە و توركیا لەو پلانەدا بەدەر نییە، بەتایبەت لێدوانەكانی ئەو گروپانەی توركیا دروستی كردوون لە ناوچەكەدا ئەو هێرشانەی داعش هەیە، باشتر لە پیلانەكە تێدەگەین.

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە وتیشی: پاراستنی گەلەکەمان بە ئەركی خۆمان دەزانین و ئەگەر پێویست بە ئێمە بكات و ڕێگەمان بدرێت، ئێمە وەك هەپەگە ئامادەین گەلەکەمان لەو ناوچانە بپارێزین.

ئاشكراشی كرد، ئەو هاوكارییانەی بۆ پێشمەرگە نێردراون لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە بەرامبەر گەریلادا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا جێگیركراون، لەكاتێكدا پێویستە ئەو هێزانە لەجیاتی ئەوەی لە دژی گەریلا بوەستێنرێنەوە لە دژی دووژمنانی گەلی كورد جێگیركرابانایە و جێگیركردنی هێز لەبەرامبەر گەریلادا، خزمەت بە دۆزی كورد ناكات.

ئەوەشی خستەڕوو، تێكشكاندن و ڕووبەڕووبونەوەی داعش بە هێزی زۆر و پییشاندانی لە ڕاگەیاندنەوە نابێت، پێویستە بە یەكەی بچوك بچوك هێرش بكرێتە سەریان، هەپەكە لەو بوارەدا بە ئەزمونە و بە ئەنجام گەیشتووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button