مەسعود بارزانی داوا دەکات پێشمەرگە تاکتیکی خۆی بگۆڕێت

لڤین:
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوادەکات، ھێزی پێشمەرگە ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی داعش.
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لەبارەی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە رایگەیاند: جەخت لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات.
سەرۆکی پارتی دەشڵێت: پێویستە پێشمەرگە تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .