کام چاکسازی؟ وەڵامی ئەمە بدەنەوە..

داھات ھەرچەند بێت دەسەڵاتی زەرد ھەر ٥٧٪‏ دەدات و ھی سەوزیش ھەر ٤٣٪‏ دەدات!
ئەو پارەیەی لە داھاتی گومرگ و ڕسومات و باج کۆدەکرێتەوە لە ژێر دەسەڵاتی حیزبەو حیزب چەندی بوێت ئەوەندە دەدات.
واتە: ئەگەر داھاتی ئیبراھیم خەلیل و ھەولێرو دھۆک سەدان ملیۆن دۆلار بێت.. سلێمانی مانگانە ٤٣ ملیۆن دۆلار بداتە موچە ھەولێریش ٥٧ ملیۆن دۆلار دەدات..
ھەردوکیان بە ھەمان ڕێژە لە سێ مانگدا ١٥٧ ملیار دیناریان کەمکردەوە بۆ تەمویلی موچە..
لە دانیشتنی پەرلەمان ئەم دۆسیەم خستەڕوو، سەرۆکی پەرلەمان داوای کرد بە ڕاپۆرت و زانیاری بیخەمە بەردەست منیش ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەم پێشکەش کردن..
ئەمەش دەقی ڕاپۆرتەکەیە بۆ سەرۆکی پەرلەمان…
یەکەم: ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەم لە چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایەوە دەستکەوتوە.. بەبێ ئەوەی گۆڕانکاریەکی گەورەی ئەوتۆ ڕویدا بێت.
لە مانگی دووی ئەم ساڵ بۆ مانگی پێنجی ئەم ساڵ، داھاتی ناوخۆ بۆ موچە ٤٢٪‏ کەمیکردوە!! لە (٣٧٤ ملیار) دینارەوە بوە بە (٢١٧ ملیار ) دینار.. واتە: (١٥٧ ملیار) دینار کەمی کردوە.. ھەرچەندە پێش کەمکردنی ئەم (١٥٧ ملیار) دینارەش داھاتی ناوخۆ بەتەواوی نەگەڕاوەتەوە. بۆ ئەمەش لە خاڵی چوارەمی ئەم بەدواداچونەدا ڕونی دەکەمەوە..
ئەوەی جێگای سەرنجە داھاتی ھەولێر و دھۆکیش ھەر ٤٢٪‏ کەمیکردوەو سلێمانیش ھەر ٤٢٪‏ !!
لە خشتەکەدا ڕونکردنەوە دراوە چۆن مانگ بە مانگ وەک یەک داھاتی سلێمانی لە لایەک و ھەولێرو دھۆک لەلایەک کەم دەکات..
دووەم:
کۆکردنەوەی داھات و تەرخانکردنی داھاتی ناوخۆ بەپێی زیادو کەمی داھاتی خاڵێکی سنوری یان کۆکردنەوەی باج و رسومات لە شارێکەوە بۆ شارێک نیە.. داھاتی ھەر پارێزگاو ھەر خاڵێکی سنوری ھەر چەند بێت، ھەولێرو دھۆک ٥٧٪‏ دابین دەکەن و سلێمانیش ٤٣٪‏… ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر دوو ئیدارەی و دەستبەسەردا گرتنی داھاتی ناوخۆ..
لەخشتەکەدا ڕونکردنەوە دراوە کە چۆن داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە ٥٧٪‏ بە ٤٣٪‏ ە..
سێ: جگە لەوەی ٤٢٪‏ کەمیکردوە! !! ئەم مانگە ئەوەی دیکەش نانێرن!!
تاوەکو ٩ی ٧ سلێمانی ٥١ ملیار دیناری داھاتی ناوخۆی مانگی ڕابردوی ناردوەو ھەولێر ٦٩ ملیار! ، واتە: ھەر ٥٧٪‏ بە ٤٣٪‏ ..
واتە: داھاتی ناوخۆ لە ٣٧٤ ملیار دینارەوە ببێتە ١٢٠ ملیار دینار لە چوارمانگدا!!
ئێستا بۆ تەواوکردنی موچە بڕیارە ھەفتەی ئایندە سلێمانی ٤٤ ملیار دینارو ھەولێر و دھۆکیش ٥٨ ملیار دیناری دیکە بدات!
لەم خشتەدا ڕونکردنەوە لەسەر ھەر سێ خاڵەکە دراوە…
چوارەم: پاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچون دەرکەوت ئەو داھاتەی لە پارێزگاکانەوە کۆدەکرێتەوە بەھیچ شێوەیەک ئەو داھاتە نیە کە دێتە خەزێنەی گشتی..
بۆ بەڵگە… لە مانگی ٤ی ٢٠٢١ بەدواداچونێکم کرد بۆ ئەوە داھاتەی گومرگ لە باشماخ و پەروێزخان وەرگیراوە. لەگەڵ ئەو داھاتەی ھاتوەتە خەزێنەی گشتی ٨٨ ملیار دیناری کەمە! بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت وەڵامی نەداومەتەوەو دواتر بۆم دەرکەوت ھەموو خاڵە سنوریەکان و کۆی داھات بەم شێوەیەو لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی ٥٧٪‏ بە ٤٣٪‏ داھات دەدرێت.. نەک ئەوەی کام گومرگ و کام شار چەند داھات کۆدەکاتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button