ئەو تاوانەی بەرامبەر سلێمانی کرا، دادگا بە بڕیاری سیاسی دایخست

ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٣٦٨ ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخانکرا، بەڵام چی ڕویدا!
٤٨٪‏ پارەی پرۆژەکانی سلێمانی خەرجنەکرا، لەوەشی کە خەرجکرا ٥٤ ملیاری دیار نەما..
لە ٢٠١٥/١/١٢ دۆسیەی دیارنەمانی پارەی پرۆژەکانی سلێمانیم دابەدادگا..
بۆ ئەم دۆسیەش پشتم بەڕاپۆرتی چاودێری دارایی بەستبوو.
ساڵی ٢٠١٣
بۆ پارێزگای هەولێر ١٠٦٪‏ ئەو پارە خەرجکرا کە بۆ پرۆژە بۆی تەرخانکرا..
بۆ پارێزگای دھۆک ١٠٢٪‏ ئەو پارە خەرجکرا کە بۆی تەرخانکرا..
بۆ پارێزگای سلێمانی ٥٢٪‏ ئەو پارە خەرجکرا کە بۆی تەرخانکراو لەو ٥٢٪‏ ەش ٥٤ ملیار دیناری تەمویکراو دیار نەما !!
بە دیوێکی دیکە..
دھۆک، بەراورد بە سلێمانی پارێزگایەکی بچوکترە بۆ دھۆک ٢٢٦ ملیار دینار بۆ پرۆژە خەرجکرا، بەڵام بۆ کۆی پارێزگای سلێمانی ١٩٢ ملیار! ٥٤ ملیار دیناری دیکەی تەمویلکراوی پرۆژەش خەرجنەکراو دیار نەما!!
ئەو کات کاک سەردار قادر. پارێزگاری سلێمانی بوو، ھەموو ئەو بەڵگانەی لە ڕاپۆرتێکدا ئاراستەی دەستەی نەزاھە کرد کە ڕاستی و دروستی ئەم قسانەیان دەسەلماندو چۆن پارەکە لە بانکدا براوە!!
ھەوڵێکی زۆرمانداو زۆر چاوڕێ بوین بۆ گەڕانەوەی ئەم پارە!! بەڵام ئەنجام ئەم دۆسیە بەبێ ھیچ دانیشتبی دادگاو بە بڕیاری سیاسی داخرا..
دواتر زانیم دوو دادوەر کە دژی ئەم داخستنە بون، گواسترانەوە!!
ئەمە تاوانبوو بەرامبەر نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتوان ئەم پارێزگایە! ئەو پارەی برا دەبوو بکرێتە چەندین قوتابخانەو نەخۆشخانەو پرۆژەی ڕێگاوبان بۆ ئەم شارەو قەزاکانی….
ئەم دۆسیە پێیوتین سەربەخۆی دادگا درۆیەکی گەورەیە..
ئەم دۆسیە پێیوتین: ئەم ھێزو حوکمڕان و سیاسیانە لە خەمی گیرفانی خۆیاندان نەک ئەم شارە…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button