حکومەتی عێراق پشووەکانی رۆژی جەژنی دیاریکرد

لڤین:

حکومەتی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربانی دیارکرد، کە لە ڕۆژی ١٨ی مانگەوە تا ٢٢ی ئەم مانگە دەبێت.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵآویکردەوە، بەبۆنەی ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕۆژی یەك شەممە ١٨ی تەمموز تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەشی راگەیاندووە، لەبەر رۆشنایی فەرمان و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەگەڵ پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان قەدەغەی سەرتاسەری لە تەواوی عیراق جێ بەجێ‌ دەكرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان و سعودیە رۆژی 20ی مانگاین کردووەتە یەکەم رۆژی جەژن و  عه‌لی سیستانی رێبەری باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق، رۆژی 21ی ئمە مانگەی وەک یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button