فەرماندەیەکی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆچی دوایی كرد

لڤین:

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای کردووە محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

سوپای پاسدارانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی لەسەر پێشنیاری ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودس و حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران كرایە جێگری فەرماندەی هێزی قودس.

محەمەد حیجازی، كە ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، لەماوەی تەمەنیدا چەن بەرپرسیارێتییەكی وەرگرتوە لەوانە فەرماندەی هێزی بەسیج و هەروەها بۆ ماوەیەك جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بوەو ماوەیەكیش بەرپرسی سوپای پاسداران بوە لە لوبنان و بەشداری شەڕی داعشیشی كردوە بەشداری شەڕی ئێران عێراق و هەروەها سەركەوتكردنی راپەڕینی گەلی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردودا كردوە لە کۆتا پۆستی سەربازی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسداران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button