پێنج کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە دەستگیرکران

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له دوو چالاكی جیاوازدا پێنج تۆمه‌تبار بە دراوی ساختە و مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیركران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی راپه‌ڕین، تیمه‌كانی به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی رانیه، توانیان سێ كه‌س له كاتی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی ئاشکراکردووە لە چالاکیەکی دیکەیاندا له بازگه‌ی ده‌ربه‌ند-سه‌رسیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه بڕی 250 هەزار دیناری ساخته‌یان له جۆری 25هەزاری پێبووە.