بانگهێشتنامە بۆ 75 وڵات نێردراوە چاودێری هەڵبژاردن لە عێراق بکەن

لڤین:
کۆمسیۆن و وەزارەتی دەرەوەی عێراق پەیوەندیان بە هەموو کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە عێراق کردووە بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکان، کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
جومانە غوڵای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بانگێشتنامەمان بۆ 75 باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناردووە بە ئامانجی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
ناوبراو روونیکردەوە ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاکتر و دوور لە ساختەکاری ئەنجام بدرێت و دەشڵێت: نوێنەری بەشێک لە باڵيۆزخانەکانی وڵاتان سەردانی بنکەکانی ئامادەکاری دەنگدانيان کردووە.