ھاوپەیمانان لەسەر چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە چی دەڵێن؟

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەى گومان دەکرا سەبارەت بە هێزى 80ی پارتى و 70ى یەکێتى، کە ژمارەیان نزیکەى 80 هەزار کەسە وا دەرنەچوو، ژمارەیان 100 هەزار کەس بەرە و ژوورە، 7 هەزار کەسیان بایۆمەترى نەکردووە، ئەم ژمارەیە گریمانەییە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەبارەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “ئەوەى گومان دەکرا سەبارەت بە هێزى 80ی پارتى و 70ى یەکێتى، کە ژمارەیان نزیکەى 80 هەزار کەسە وا دەرنەچو، ژمارەیان 100 هەزار کەس بەرە و ژورە، 7 هەزار کەسیان بایۆمەترى نەکردوە، ئەم ژمارەیە گریمانەییە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە (بەردەوام لێیان دەخزێنرێتە وەزارەتى پێشمەرگە و خەڵکى نوێ دادەنرێن)، خانەنشینى، کەمئەندام، شەهید و بودجەى تایبەت بە خۆیان هەیە، بەهۆى بێ متمانەیى و جیاوازى لە سیستمى کارکردن چاکسازى تێیاندا ئەستەم بوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا هەموو هەوڵێک ئەوەیە ئەم دوو هێزە بلکێنرێت، بە وەزارەتى پێشمەرگەوە، بە چەند ڕێگەیەکى جیاواز، بەڵام ئەم جۆرە لکاندن کە ناوى لێنراوە چاکسازى.

پەرلەمانتارەکە دەشڵێت بەریتانیا و هاوپەیمانان بە دەق لەسەر ئەم پرۆسەیە دەڵێن “وەزارەتى پێشمەرگە ئەو هێزانەى سەرپەرشتى دەکات، هێشتا کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەرە، لکاندنى هێزەکانى 70 و 80 بە وەزارەتى پێشمەرگە، ئەوە ناگەیەنێت، ئەم هێزانە کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەر لاچێت، ئەمەش ڕەوایەتى هێزى پێشمەرگە کەم دەکاتەوە و رێگرە لە هەوڵەکان بۆ چاکسازى و یارمەتى تەشەنەسەندنى گەندەڵى و مەحسوبیەت دەدات”.

ئەو روونیدەکاتەوە: بە گشتى 170 هەزار خانەنشینى پێشمەرگە هەیە،  سێ هەزار ئەفسەریش لە چاوەڕوانى خانەنشین بوندان بە پێى یاساى ژمارەى 38ى ساڵى 2007، بەریتانیەکان لەسەر ئەمە دەڵێن: یەکێک لە کێشە گەورە و ئاڵۆزەکان، موچە و شایستەکان و ڕاژە و خانەنشینیە، گرفتى بونى سەربازى تارمایى، بندیوار مەسەلەیەکە لێى تێدەگەین، ڕەفتارى گەندەڵى هەندێک لە ئەفسەرە باڵاکان، کارێکى دیارە و ناشاردرێتەوە، لەگەڵ هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بە بونى موچە و مافى ساختەى دیکە دەکەن هەندێک لەو ئەفسەرە باڵایانە، کە لەسایەیاندا جۆرێک لە ڕەفتارى گەندەڵى دەکەن، بەڵام هێشتا لە پۆستەکانى خۆیان ماونەتەوە.

دابان محەمەد ئاشکراشیدەکات “بەریتانیەکان تەئکید دەکەنەوە دەبێت چاکسازى لە هێزەکانى زێرەڤانى، بەرگرى و فریاکەوتن بکرێت کە سەر بە وەزارەتى ناوخۆن، چونکە ژمارە و میلاکیان بۆ ئەوان ڕووننیە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button