کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

لڤین:
ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە پێشتر پێشبینی کرا ئەمڕۆ شەممە بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەیشت و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەڵەهەوری جیاجیا، سبەینێ یەکشەممەش پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێم یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بەرزترین پلەی گەرما لە ئەمڕۆ و سبەینێدا لە شاری هەرکوک دەبێت کە ئەمڕۆ ٣٢ پلە دەبێت و سبەینێ دەبێتە ٣٣ پلە.
هاوکات نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە شاری دهۆک دەبێت لە بەرزترین پلە بۆ ئەمڕۆ ٢٨ پلە دەبێت و سبەی دەبێتە ٣٠ پلە دوای ئەوش سلێمانی دێت.