چ ئامانجێکی گڵاو لە پشت هەڕەشەکردن لە شەنگال هەیە؟!

وەرگیراوە لە فەیسبوکی نیازی حامید

ماوەی ساڵێک کەمترە، ئاوارەکانی شەنگال لە ژێر دەسەڵاتی پارتی -میت دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، رۆژانە بە تێکڕا لە نێوان ١٠-٣٠ خێزان بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە شەنگال، رۆژی واهەبووە ئەم ژمارەیە سەرووی ٧٠ ماڵ دەبوو.

ئەم دیاردەیە پارتی – میتی تەنگاو کردووە، چونکە دەزانێت کاتێ شەنگالییەکان دەگەڕێنەوە، لە ژێر هەژموونی پارتی – میت دەرباز دەبن، هەست بەئازادی وسەرفرازی دەکەن، کە ئەمەش بۆ پارتی – میت کارەساتە چونکە:

– بەشێکی زۆر کوڕو کچی شەنگال، کاتێ هەست بە ئیرادەی سەربەخۆ دەکەن و دەیانەوێت وەک مرۆڤ ببینرێن، تەڤلی ئیدارە و خۆپارێزی شەنگال دەبن.

– ئەو هەموو ماڵباتە کە دەگەڕێنەوە شەنگال، ئیدی پارتی وەک گاڕان وەپێش خۆیان نادات بۆ دەنگدان و تەزویریان پێناکات.

– لە کاتی  ئەگەری ئەنجامدانی هەرهەڵبژاردنێک، نوێنەری راستەقیینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، بەتایبەتی دوای یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق کە هەر دەڤەرێک دەبێت چەند نوێنەرێکی هەبێت.

کاتێ چەند مرۆڤێکی ئازاد وخاوەن ئیرادە دەچنە پەرلەمانی عێراق، ئیدی نوێنەرایەتی دەنگی شەنگالییەکان دەکەن و نابنە بەشێک لە دەنگی تەزویری ئێزیدییەکان.

هەر بۆیە پارتی – میت هەڕەشە لە شەنگالییەکان دەکەن و دەیانەوێ ژینگەیەکی پڕ لە ئاڵۆز و بێمتمانە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێننەوە دروستبکەن و هێشتا لە کەمپەکانی زەلالەتن، نەگەڕێنەوە.

خۆشبەختانە هەر دوێنی، وێرای ئەو هەموو هەڕەشە و نانەوەی ئاژاوە، زیاتر لە ١٠ ماڵباتی ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال.

یەکێ لە ئامانجە گڵاوەکانی پارتی – میت، ناوەنەوەی ئاژاوە و هەڕەشەکردنە، وەک ئەوەیە لەسەرەوە باسمان لێوەکرد.

شەنگالییەکان ئیدی جگە لە ژیانی ئازادی، هیچ تەرزێکی دیکەی ژیانی پێش ٢٠١٤ یان قبوڵ نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button