پارەی دیکەی گەنم بۆ جوتیارانی هەرێم خه‌رج ده‌كرێت

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، قۆناغێکی دیكه‌ی پارەی گەنمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکردووە حکومەتی ناوەند، قۆناغێکی دیكه‌ی ​پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکات، کە بڕەکەی 130 ملیار دینارە و بەشی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دیناره‌.

ڕوونیشیکردوەتەوە کو لەو بڕە پارەیە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ جوتیارانی سلێمانی، دوو ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر و دوو ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: “هەفتەی داهاتوو ڕێکارە ئیدارییەکان دەگیرێتە بەر، ئەگەر فریا بکەوین ئەو هەفتەیە دابەشی دەکەین، ئەگەر فریا نەکەوتین دەکەوێتە هەفتەی دواتر”.

دوای خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، نزیکەی 79 ملیار و 454 ملیۆن دیناری پارەی ساڵی 2020ی گەنمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان له‌لای حکومەتی ناوەند ده‌مێنێت.‌

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button