یەکەم ژنی کورد بڕوانامەی لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەرگرت

لڤین:
یەکەم ژنە پێشمەرگەی کورد بڕوانامەی دەرچوونی لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا وەرگرت.
کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، ئەمڕۆ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پیرۆزبایی لەو ژنە پێشمەرگەیەی کورد دەکات و لەگەڵ بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەکی ئەو ژنە نوسیویەتی “پیرۆزبایی لە ئەفسەری پێشمەرگە میدیا مەستی دەکەین کە یەکەم خانمی کوردستانی عێراقە لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی بەریتانیا بڕوانامەی دەرچوون وەربگرێت”.