دوو گەنج لە ئاوی دووکاندا خنکان

لڤین:

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس کەوتوونەتە ناو ئاوی دووکانەوە و خنکاون، تا ئێستاش تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە تیمەکانی فراکەوتن بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە خوار بەنداوی دووکانەوە بووە  ئەو دوو کەسە کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە، تەرمی یەکێکیان دەرهێنراوەتەوە و تەرمی ئەوی دیکەیان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

ئەو دوو کەسە هەردوکیان گەنجن لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دادەنیشن و خەڵکی خاانەقینن و خوێندکاری زانکۆبوون. لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بە شوێن ئەو تەرمەی نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button