رەغد سەدام حسێن پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

کچەکەی سەدام حسێن لە ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت دەگەرێینەوە و ناوە نوێکان قبوڵ ناکەین.

ڕەغد کچی سەدام حوسێن سەرۆکی لەسێدارەدراوی عێراق لە 18 هەمین ساڵیادی جەنگی ئەمریکا لەعێراق پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: قەلەڕەشەکان ئاسمانی عێراقیان داپۆشیووە و زەوییان پڕ کردووە لە خیانەتکارانیان، ئەم ڕۆژە تاڵە بیردێنینەوە، بەڵام بیرمان نەچووە کە هیوا بە خودا گەورەترە.

ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە دەگەڕێنەوە و هیوایان بەخوا هەیە، دەشڵێت: ئەم دەروازە جوانەی ڕۆژهەڵات، کە تا شەهیدبوون لەلایەن پاڵەوانەکانیەوە بەرگری لێ دەکرێت ناوە تازەکان قبوڵ ناکەین، ئەو ناوانەی کە دەیانویست مێژووی کۆنی خۆیان پیس بکەن.

لە 20 ی ئازاری 2003 دا هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر عێراق چەند هەفتەیەک دواتر کۆتایی بەڕژێمی حیزبی بەعس هێنا کە نزیکەی 35 ساڵ حوکمی عێراقی دەکرد، لەو ماوەیەشدا سەدام بۆ ماوەی 24 ساڵ حوکمی کرد .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button