نەوال سەعداوی لەتەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
لڤین:
نوسەری میسری نەوال سەعداوی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەمەنی 90 ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دواییکرد .
سەعداوی لە 27 ی تشرینی یەکەمی 1931 لەدایک بووە، پزیشک و نووسەر و ڕۆماننووسی میسرییە و داکۆکی لە مافی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی دەکرد و بە یەکێک لە نووسەرە هەرە گرنگەکانی میسر و ئەفریقا دادەنرێن .
لە ساڵی 2005 خەڵاتی نێودەوڵەتی ئینانای لە بەلجیکا بردەوە، لە ساڵی 2012 خەڵاتی ئاشتی شان مەکبرایدی نێودەوڵەتی لە سویسرا بردەوە
سەعداوی چەندین پۆستی وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی قاهیرە و سکرتێری گشتی یەکێتی پزیشکانی قاهیرە وەرگرتووە، جگە لەکارەکەی وەک پزیشک لەنەخۆشخانەی زانکۆ کاریکردووە.
لە قاهیرە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای هونەر و زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت کۆمەڵەی پەروەردەی تەندروستی و کۆمەڵەی ژنە نووسەرانی میسری دامەزراند ئەو وەک سەرنووسەری گۆڤاری تەندروستی قاهیرە و سەرنووسەری گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی خزمەتی کردووە.
نەوال یەکەم کورتە چیرۆکی ئەو لە ساڵی 1957دا “فێری خۆشەویستی بووم” بوو، یەکەم ڕۆمانیشی بە ناوی “یاداشتەکانی پزیشکێک” لە ساڵی 1958 دا بڵاوکرایەوە “یاداشت لە زیندانی ژنان” (1986) یەکێکە لە بەناوبانگترین کارەکانی.
لە ژیانیدا 40 کتێبی چاپکردووە، نووسینەکانی بە زیاتر لە 20 زمان بڵاو بووەتەوە، بیرۆکەی بنەڕەتی نووسینەکانی نەوال سەعداوی لە دەوری ڕزگاری ژن دەخولێتەوە.