ئێران.. هێرشێكی چەكداری ژمارەیەك كوژراوی لێدەكەوێتەوە

لڤین

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لە هێرشێكی چەكداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، ژمارەیەك سەربازی ئەو وڵاتە كوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەكەیەكی سوپای ئێران لەكاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە شارەكانی سیب و سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، دووچاری هێرشێكی چەكداری بوونەوەو لەئەنجامدا پێنج سەربازی ئەو وڵاتە كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا، ئەو چەكدارانەی هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكەی سوپای ئێران، سەر بە گروپی تیرۆریستیی جەیش ئەلعەدل بوون.

لەماوەی رابردوودا، چەند جارێك هێزەكانی سوپاو پۆلیسی ئێران لەپارێزگای سیستان و بەلوچستان، رووبەرشووی هێرشی چەكدارانی جەیش ئەلعەدل بوونەتەوەو بەهۆیەوە چەندین كەس كوژران و بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button