ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: لیستی كاندیدمان پێشكه‌ش نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانی ته‌وافوق ده‌كه‌ین
لڤین
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆن نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانی ته‌وافوق ده‌كه‌ن و نابنه به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2024 ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه “ئێمه له 31/3/2024 تاوه‌كو كاتژمێر دوانزه‌ی شه‌و له‌به‌رده‌م كۆمسیۆن ئاماده‌بووین به لیستی كاندیده‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وافوقه سیاسییه نه‌كرا له كوردستان، لای خۆمانه‌وه ڕامان گرتووه”.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت: “چاوه‌ڕێی قۆناغێكی نوێین كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ته‌وافوقی سیاسی تێدا بكرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بسازێن”.
بڕیاره رۆژی 10ی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان لیستی ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش نه‌كرد و كۆمسیۆنیش به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی.