ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان لەسەر سوتانی کۆگاکەی هەولێر دەستگیر کردووە

لڤین

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە، بەڵکو کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سوتاندوویەتی و لە ئێستادا دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەرکەوت هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە و کەسیك سوتاندوویەتی.

ئەوەشی خستە روو، تۆمەتبارەکە خەڵکی موسڵە و پێشتر بازرگان بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لێکتێنەگەیشتنەوە هەستاوە بە سوتاندنی ئەو کۆگایە.

سەر لە بەیانی رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە، لە نزیک ناوچەی پیشەسازی باکووری هەولێر نزیک شەقامی ١٠٠ مەتری، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کەلوپەلی بۆیاخ و بیناسازی کەوتەوە و نوێنەری کۆمپانیاکەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیانی ١٠ ملیۆن دۆلار بەر کۆمپانیاکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button