وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو

لڤین

پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بەغدا تەواو بوو، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراقیش ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ ھەرێم دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، لە بەغدا پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەواو بووە، بە نووسراوێکیش دەرئەنجامەکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکرێت، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق پڕۆسەی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەستپێدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button