لە هەولێر ژنێك دەستگیركرا خۆی كردبوو بە پزیشك

لڤین:

سەندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی هەولێر رایدەگەیەنێت، ژنێك كە لە نەتەوەی عەرەبە و خۆی بە پزیشكی پێست و جوانكاری ناسندبوو، لە كاتی ئەنجامدانی خولێكی جوانكاری دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن سەندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی هەولێر بڵاوكرایەوە “ژنێك كە لە نەتەوەی عەرەبە و خۆی بە پزیشكی پێست و جوانكاری ناسندبوو لە كاتی ئەنجامدانی خولێكی جوانكاری دەستگیركرا”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”دەستگیركردنەكە دوای ئەوەبووە كە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی سەندیكای پزیشكان/لقی هەولێر بە هەماهەنگی بەشی پشكنین و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و هاوكاری قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خولێكی جوانكاری پزیشكی لە یەكێك لە هوتێلەكانی شاری هەولێر ڕاگیرا”.

سەندیكای پزیشكانی كوردستان/لقی هەولێر دەڵێت”ئەنجامدەری خولەكەش دەستگیركراوە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button