کەشناسی: بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکاتەوە

لڤین

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆشدا نمەبارانى پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکات و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوە کرد، بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ ئەگەرى بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ هەیە کە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button