هەرێمی کوردستان 40 %ی کۆی کارەبای بەرهەمهێندراوی دەفرۆشێتە عێراق

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێم بڕی کارەبای فرۆشراوی لە ٩٠٠ مێگاواتەوە بۆ هەزارو ٥٠٠ مێگاوات بۆ زیادکردوین، ئەوەش لەکاتێکدایە”.

بەپێی داتا بەردەستەکان؛ ئەو بڕی کارەبای هەرێم بە بەغدای دەفرۆشێت دەکاتە لە ٤٠%ی کۆی کارەبای بەرهەمهێندراوی کارەبای هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ڕایگەیاندووە ” حکومەتی هەرێم بڕی کارەبای فرۆشراوی لە ٩٠٠ مێگاواتەوە بۆ هەزارو ٥٠٠ مێگاوات بۆ زیادکردوین”.

حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنیا ٢٦٨ مێگاوات کارەبای بە حکومەتی عێراق دەفرۆشت، کە دەیکردە کۆی لە ٩%ی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ ئەو بڕە زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٤٩٨ مێگاوات، واتە ١٥%ی بەرهەمی کارەبا و لە ساڵی ٢٠٢٢ش بۆ ٦٣٠ مێگاوات واتە لە ١٩%ی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە حکومەتی عێراق فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button