لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی #کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به‌ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری #پارێزگای_سلێمانی لەئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەبەرواری 24/10/2023 کۆتایی دێت.
لەو چوارچێوەیەدا لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button