دژە تیرۆری پارتی دانپێدانانی کەسێکی وەک ئەنجامدەری هێرشە موشەکیەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

لڤین: دژە تیرۆری پارتی  دانپێدانانی کەسێکی وەک ئەنجامدەری هێرشە موشەکیەکەی هەولێر بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت لەگەڵ گروپێکی شیعە پەیوەندی هەبووە و موشەکاکان ئێرانی بوون.

ئەوکەسەی لە گرتە ڤیدۆکەی دژەتیرۆری پارتی دان بە تاوانەکەدا دەنێت دەڵێت لە دایکبووی ساڵی 1983یە و دانیشتووی قەزای خەباتی سەربەشاری هەولێرە و خەڵکی قەزای حەمدانییەیە.
لەو قسانەدا کە ئەو کەسە دەڵێت کەسێکی سەر بە کەتائینی سەیدولشوهەدائی ناسیو و کاری بۆ ئەوان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە دوو کەس لە ئەنجامدەرانی ئەوهێرشە دەستگیرنەکراون و لەو دووکەسەشی کە دەستگیرکراون تەنها دانپێدانانی یەکیان بڵاوکراوەتەوە.
راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە
‏‎دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، کە ژمارەیان 14 مووشەک بوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و هاووڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی 5 سەربازی ئەمریکی و دوو هاووڵاتیی سڤیل، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و لە سەرەتادا، ئەو کیایەی هەڵگری رووکێتەکان بوو، دۆزرایەوە و سەرەداوی باش بە دەست هێزە ئەمنییەکان کەوت. لە ئەنجامدا دەرکەوت چوار کەس ئەنجامدەری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکە بوونە، کە توانرا یەکێك لە ئەنجامدەرە سەرەکییەکانی هێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیر بکرێت کە دانی بە تاوانەکەی نا و بەشێوەیەکی تەواو، باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە کرد.
لە دوای هاوبەشکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هاوپەیمانان، ئەنجامدەرێکی دیکەی هێرشەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کرا. دوو تاوانباری دیکەش ماون کە هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ دەستگیرکردنیان، لەبەر ئەم هۆکارەش لە دانپێدانانەکانی (حەیدەر حەمزە بەیاتی) ناوی ئەنجامدەرانی دیکە، لادراوە و ئاشکرا نەکراوە.
( حەیدەر حەمزە بەیاتی) لە دانپێدانانەکەيدا بە وردەکارییەوە باس لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکان و ئەنجامدانی هێرشەکە لە رۆژی 15ی شوباتی 2021 دەکات.
‏‎لێرەوە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لەوەی، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان، چالاکانە بەردەوامن و هەموو هەوڵ و پیلانێکیش بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پووچەڵ دەکەنەوە.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button