کەجەکە بەفەرمی پارتی بە رادەستکردنی کەسایەتیەکی سیاسی کورد بە تورکیا تاوانبار دەکات

لڤین: کەجەکە بە فەرمی پارتی بە رادەسکردنەوەی کەسایەتیەکی سیاسی باکوری کوردستان بە تورکیا تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیەنێت پارتی جاروبار بۆ دڵخۆشکردنی تورکیا سیاسەتمەدارانی کورد رادەستی تورکیا دەکات.

کۆما جڤاکێن کوردستان لەسەر رادەستکردنەوەی کەسایەتیەک بە تورکیا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: عومەر بارتان لە بری ئەوروپا ڕووی لە باشووری کوردستان کرد، بەڵام لە باشووری کوردستان ڕووبەڕووی دۆخێک بوویەوە، کە چاوەڕێی نەدەکرد، سەرباری ئەوەى هیچ پاساوێک بۆ دەستگیرکردنی لەئارادا نەبوو و تەنها لەبەر ئەوەى سیاسەتمەدارێکی کورد بوو و دەوڵەتی تورک دەیویست بیگرێت و زیندانیی بکات، لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکرا.

کەجەکە راشیگەیاندووە: پارتی جاروبار بۆ ئەوەى دڵی دەوڵەتی تورک خۆش بکات سیاسەتمەدارانی کورد ڕادەست دەکات، ئەو کارانە، کە لەلایەن دەزگا ئیدارییەکانی ژێر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەریی پەدەکە بەرێوەدەچن و هەموو کورد ئازار دەدات، ئێمە داوا لە پەدەکە دەکەین دەست لەو کار و هەڵوێستانەى هەڵگرێت.

ئەوەشی ئاشکراکردوەە “پەیوەندییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک زیانی گەورە بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، بۆ ئەوەى هەندێک شەڕڤان هەڵبێن سیاسەتی هاندان بەڕێوەدەبات، هەروەها بە ڕادەستکردنی ئەو کەسانە بە تورکیا، یارمەتی و هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات”.

 

ئەوەشی راگەیاندووە “زۆرێک لە ئەندامان و شەڕڤانانی پەکەکە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پارتیەوە نییە دەستگیر دەکرێن و چەندین ساڵ لە زینداندا ڕایاندەگرن، بەڵام سیخوڕێک، کە دەستی بە خوێنی گەریلا سوورە و شوێنی گەریلاکان بە دەوڵەتی تورک ڕادەگەیەنێت، کاتێک دەستگیر دەکرێت، پارتی بە خێرایی داوای ئازادکردنی دەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button