بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا پاشەکشێی ئابووری دەکەن

لڤین:

ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، کە ناوچەی یۆرۆ کە لەو وڵاتانە پێکدێت کە دراوی هاوبەشیان هەیە، لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی بەهای وزە، تا کۆتایی ئەمساڵ دەچێتە قۆناغی سستبوون و پاشەکشێی ئابورییەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا، ناوچەی یۆرۆر و زۆر وڵاتی ئەندام لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا دەکەونە قۆناغی سستی و پاشەکشێی ئابورییەوە.

ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، لە بەهارەوە جارێکی تر ئابووری ئەو ناوچەیە روو لە گەشە دەکاتەوە، بەڵام پێشبینییەکانی پێشووی خۆی لەبارەی ساڵی ٢٠٢٣وە گۆری، کە پێشتر رایگەیاندبوو گەشەی ئابوری بە رێژەی لەسەدا ١.٤ دەبێت و بەپێی تازەترین خەمڵاندنی رێژەکە ٠.٣ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button