ئەمریکا هەوڵی سزادانی زیاتری ئێران دەدات

لڤین:

ئەمریکا هەوڵدەدات ئێران لە باڵاترین ئاژانسی مافەکانی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکات، لە کاتێکدا کە تۆمەتباری دەکات بە پێشێلکردنی مافی کچان و ژنان و سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی کە لە 16ی ئەیلوولەوە لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەریانهەڵدا. 

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ وڵاتانی دیکە کار بکات بۆ ئەوەی ئەندامێتیی ئێران لە (کۆمیسیۆنی رەوشی ژنان) هەڵبوەشێنێتەوە، گوتیشی هەر وڵاتێک مافەکانی ژنان پێشێل بکات، پێویستە هەرگیز “رۆڵی لە هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی یان نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پاراستنی ئەو مافانەدا نەبێت.”

جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئێران “شیاوی ئەوە نییە” لە کۆمیسیۆنەکەدا بمێنێتەوە، بەڵکو ئەندامێتیی ئێران، “متمانە بە پاکوبێگەردیی کۆمیسیۆنەکە لاواز دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button